پێشنیوه‌رۆی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 18 ی بانه‌مه‌ڕ به به‌شداریی سه‌دان كه‌س له نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان و ئه‌ندامانی رێبه‌ری و كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی حێزبی دێموكراتی كوردستان و بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی هاورێی كۆچ كردوو جه‌عفه‌ر زه‌مانی تێكۆشه‌ری دێرین و ئه‌ندامی رێبه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستان، رێوره‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ناوبراو له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌رێز مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده، سیمای ناسراوی حیزبی دێموكراتی كوردستان وێرای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان و به‌شداری رێوره‌سمه‌كه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ كۆچی دوایی هاورێ جه‌عفه‌ر زه‌مانی، ئه‌ندامی جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی دێموكراتی كوردستان و كه‌سایه‌تیی ناوبراو قسه‌ی بۆ به‌شدار بوان كرد.
به‌رێز حه‌سه‌ن زاده له به‌شێك له قسه‌كانی دا باسی له خه‌مخۆری رێبه‌ری حێزبی دێموكراتی كوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی هه‌وڵ دان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی كاك جه‌عفه‌ر زه‌مانی دا كه به‌داخه‌وه وه‌ك چاوه‌روان ده‌كرا نه‌گه‌یشته ئه‌نجام و هاورێ جه‌عفه‌ر بۆ هه‌میشه مالئاوایی له بنه‌ماڵه و هاوسه‌نگه‌رانی كرد.
له پێوه‌ندی له گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی كاك جه‌عفه‌ردا مامۆستا حه‌سه‌نزاده به رێزه‌وه ئاوڕی له خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان دایه‌وه و ووتی: جه‌عفه‌ر زه‌مانی له رووی ئاگاهی و تێگه‌یشتنه‌وه وه‌ك تێكۆشه‌رێكی ئازه‌ری هه‌ستی به پێویستی برایه‌تی نێوان دووگه‌لی كورد و ئازه‌ری كردبوو‌و له ته‌مه‌نی 17 ساڵی یه‌وه بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م پێویستی یه په‌یوه‌ست به ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان بوو و تا دوا هه‌ناسه‌ی به‌م بیره ئازادیخوازه و خزمه‌تی به حیزبه‌كه‌ی كرد .
له دوایین قسه‌كانی دا مامۆستا حه‌سه‌ن زاده وێرای رێز و پێ‌زانین له به‌شدارنی رێوره‌سمه‌كه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و هاوسه‌نگه‌رانی هاورێ جه‌عفه‌ر زه‌مانی رووی له میوانه‌كان كرد و گوتی :هاتنی ئێوه بۆ ئێره له لایه‌ك نوێ كردنه‌وه‌ی هاوپێوه‌ندیتانه له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نیشانه‌ی رێز‌و پێزانینه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێناو سه‌ربه‌ستی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان دا گیانیان فیدا ده‌كه‌ن .
له به‌شێكی دیكه‌ی رێوره‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی نه‌مر كاك جه‌عفه‌ر زه‌مانی دا په‌یام و بروسكه‌ی هاوده‌ردی ئه‌و حیزب و رێكخراوانه له لایه‌ن نوێنه‌رانیانه‌وه خوێندرایه‌وه كه‌به‌م بۆنه‌وه بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانیان ناردبوو. ئه‌م لایه‌نانه‌ی له‌م رێوره‌سمه‌دا په‌یامیان خوێنده‌وه بریتین بوون له:
سكرتاریای كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
رێكخراوی خه‌باتی شۆرشگێری كوردستان
رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئێران (كۆمه‌ڵه)
قائیمقامی قه‌زای كۆیه
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
پارتی كاری سه‌ربه‌خۆی كوردستان
حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ولاَتی سۆئێد
ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستان، دانیشتووی هه‌رێمی باشووری كوردستان
كۆمیته‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ناوچه‌كانی گه‌رمێنی باشووری كوردستان
هاورێیان و هاوسه‌نگه‌رانی دێرینی نه‌مر جه‌عفه‌ر زه‌مانی له ولاَتی سوئێد
دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌كان به‌رێز كاك خالید عه‌زیزی، وته‌بێژی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان روو به بنه‌ماڵه‌ی هاورێ كۆچ كردوی ئازه‌ری، نه‌مر كاك جه‌عفه‌ر زه‌مانی، به زمانی فارسی وێرای راگه‌یاندنی داخ و كه‌سه‌ری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی وسه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی دێموكرات، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆچی ناواده‌ی كاك جه‌عفه‌ر، به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و به تایبه‌ت براو خوشكه‌كانی كاك جه‌عفه‌ر كرد.
وته‌بێژی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموكرات، كاك خالید عه‌زیزی له په‌یامێكدا وێرای پێداگری له سه‌ر هاوخه‌باتی نێوان دووگه‌لی كورد و ئازه‌ری به بنه‌ماڵه‌ی هاورێی كۆچ كردوو كاك جه‌عفه‌ری راگه‌یاند كه ئامانج و یاده‌كانی نه‌مر كاك جه‌عفه‌ر تا هه‌تایه له نێو دڵ و بیری هاوسه‌نگه‌رانی دا ده‌مێنێته‌وه .
له به‌شێكی دیكه‌ی رێوره‌سمه‌دا هه‌ردوو به‌رێزان قادر وریا و مسته‌فا مه‌ولوودی، ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به خوێندنه‌وه‌ی وتار و قسه‌كردن بۆ به‌شداران، باسیان له رۆڵ و به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له برایانی ئازه‌ری له بزووتنه‌وه‌ی كوردستان و حیزبی دێموكراتی كوردستان دا كرد كه ته‌نانه‌ت چه‌ند كه‌سێكیشیان له ریزه‌كانی حیزب دا له پێناو گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌ستی دا گیانیان فیدا كردووه وناویان له‌ریزی كاروانی شه‌هیدانی كوردستان دایه .
له دوایین برگه‌ی رێوره‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، هاورێی نه‌مر كاك جه‌عفه‌ر زه‌مانی، ئه‌ندامانی جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموكراتی كوردستان دا كه پێشنیوه‌رۆی رۆژی پێنج شه‌ممه 17 ی بانه‌مه‌ڕ كۆچی دوایی كرد، تێكۆشه‌ری دێرین به‌رێز خدر میراوایی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كاك جه‌عفه‌ره‌وه سپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به رێبه‌ری حیزب و سه‌رجه‌م میوانان و به‌شداربووانی ئه‌م رێوره‌سمه كرد.

+ نوسراوه له ئارام یکشنبه بیستم اردیبهشت 1388 كاتژمێر
1:5 |