خۆشک و برایانی خۆشه‌ویست
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له وڵاتی سوئێد

ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه،
ڕێکه‌وتی 07 ـ 05 ـ 2009 ی زائینی له بنکه‌ی ناوه‌ندی حیزبه‌وه ئاگادار کراین که به داخێکی گرانه‌وه، هاوڕێی به وه‌ج و ماندوویی نه‌ناس، کاک جه‌عفه‌ر زه‌مانی، ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌یانی ئه‌و ڕۆژه به هۆی نه‌خۆشی چاره‌سه‌ر نه‌کراوی شێرپه‌نجه‌ی مێعده‌وه له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری کۆیه کۆچی دوایی کردوه.
ئه‌و هه‌واڵه بۆ ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر به‌ژان و ناخۆش و له‌نه‌کاو بوو، هه‌ر بۆیه هه‌موومانی بۆ ماوه‌یه‌ک تاساند و خه‌مباری کردین. بێ‌شک حیزبێکی وه‌ک حیزبی دێموکراتی کوردستان که له حاڵی خه‌بات به دژی زوڵم و زۆری داگیرکه‌ران و دیکتاتۆران دایه له کاتێکی ئاوا دا که هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری له ده‌ست ده‌دا ناره‌حه‌ت ده‌بێ، به‌ڵام ده‌سته‌وه‌ستان نابێ، چۆن له ماوه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی 63 ساڵه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا زیاتر له 5000 کادرو پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید داوه که له نێو ئه‌واندا ڕێبه‌رانی هه‌ڵکه‌وتووی گه‌له‌که‌مان قازی و قاسملوو شه‌رفکه‌ندی تێدا ده‌بیندرێ و فه‌رمووده‌کانی هه‌ر یه‌ک له‌و شه‌هیدانه وانه‌یه‌کن بۆ خۆراگری و ته‌حه‌مول کردنی باری قورسی خه‌بات و له ده‌ستدانی هاوڕێیان، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی سوئێد وێرای ده‌ربرینی خه‌م و په‌ژاره، به‌ڵێن ده‌ده‌یین که ڕێبوارێکی به ئه‌مه‌گی ڕێگه‌ی شه‌هیدانی کورد و کوردستان بین.
هاوڕێ جه‌عفه‌ر زه‌مانی مرۆڤێکی به ئه‌زموون زانا و تێگه‌یشتوو بوو. یه‌کێک له‌و کادره هه‌ڵسوورانه بوو که باوه‌ڕێکی قوڵی به نوێکردنه‌وه و چاکسازی سه‌رده‌می‌یانه، له نێو حیزب‌دا هه‌بوو و به تایبه‌ت بۆ هێنانی بیری نوێ و گه‌نج کردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی حیزب هه‌وڵی بێ‌وچانی ده‌دا و به دڵه‌وه کاری بۆ داهاتووی حیزبه‌که‌ی و گه‌لی کورد ده‌کرد.
کاک جه‌عفه‌ر نێزیک به 28 ساڵ له ته‌مه‌نی کورتی 44 به‌هاری خۆی له ریزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا به شانازی‌یه‌وه تێپه‌ر کرد و بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئامانجه پیرۆزه‌کانی حیزب و گه‌ل و له ڕێگای وه‌دیهێنانی خه‌ون و ئاواته‌کانی گه‌لانی کورد و ئازه‌ری خه‌باتێکی پاک و بێ‌گه‌رد و پر سه‌روه‌ری کرد‌و له‌م خه‌باته‌شدا به بێ ماندوو بوون و دوو دڵی هه‌موو ئه‌رکه پێ‌سپێردراوه‌کانی خۆی به دڵه‌وه به‌رێوه بردن و خۆی گه‌یانده لووتکه.
گه‌یشتن به لووتکه ڕه‌نگ بێ سانا بێ به‌ڵام پاراستنی مانه‌وه له لووتکه زه‌حمه‌ته، به حه‌ق کاک جه‌عفه‌ر تا ئه‌به‌د له لووتکه دا ده‌بێ. ئه‌و توانی به هۆی پاراستنی دیسیپلینی حیزبیانه، هه‌ڵس‌وکه‌وتی ئینسانانه، خه‌باتی بێ‌وچان و خۆ پێگه‌یاندن بگاته لووتکه و له سه‌ر ئه‌م لووتکه‌یه‌ش را بۆ گه‌له‌که‌ی به چاوی کراوه بڕوانێ و ئازاری گه‌له‌که‌ی به چاوی دڵ ببینێ و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئازاره‌کانی گه‌له‌که‌ی بدا.
کۆچی بێ‌واده‌ی کاک جه‌عفه‌ر بۆ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان به تایبه‌تی و بزاڤی ئازادیخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان به گشتی خه‌سارێکی زۆر گه‌وره بوو، بێ‌شک ئه‌گه‌ر ڕه‌موزنی مردن مه‌جالی زیاتری پێدابا زۆرتر خزمه‌تی به گه‌له به‌شخواره‌که‌ی و گه‌لی کورد ده‌کرد. مخابن له هه‌رده‌ی پێگه‌یشتنی دا مردن ئه‌م شۆره‌سواره‌ی گه‌له‌که‌مانی لێ ستاندین و نه‌یهێشت که وڵاته‌که‌ی به ئازاد کراوی ببینێ و خه‌می خسته سه‌ر دڵی گشت لایه‌ک.
له کۆتایی دا، به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له وڵاتی سوئێد، به‌و بۆنه خه‌م‌هێنه‌ر و به ئازاره‌وه سه‌ره‌خۆشی له هاوسه‌رو منداڵه‌کانی و بنه‌ماڵه‌ی کاک جه‌عفه‌ر زه‌مانی ده‌که‌ین و خۆمان له‌و کۆسته دا به شه‌ریک و هاوخه‌م ده‌زانین، هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری حیزب و هه‌موو کادر و ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌مان، خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی شاری نه‌غه‌ده و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین که ڕێبواری تاسه‌ری ڕێگه‌ی پر سه‌روه‌ری شه‌هیدان و هاوڕێی کۆچ کردوومان کاک جه‌عفه‌ر بین.
سلاو له گیان و ڕووحی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان و کاک جه‌عفه‌ر زه‌مانی
کۆمیته‌ی سوئێدی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
ڕێکه‌وتی 07 ـ 05 ـ 2009 ی زائینی له بنکه‌ی ناوه‌ندی حیزبه‌وه ئاگادار کراین که به داخێکی گرانه‌وه، هاوڕێی به وه‌ج و ماندوویی نه‌ناس، کاک جه‌عفه‌ر زه‌مانی، ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌یانی ئه‌و ڕۆژه به هۆی نه‌خۆشی چاره‌سه‌ر نه‌کراوی شێرپه‌نجه‌ی مێعده‌وه له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری کۆیه کۆچی دوایی کردوه.
ئه‌و هه‌واڵه بۆ ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر به‌ژان و ناخۆش و له‌نه‌کاو بوو، هه‌ر بۆیه هه‌موومانی بۆ ماوه‌یه‌ک تاساند و خه‌مباری کردین. بێ‌شک حیزبێکی وه‌ک حیزبی دێموکراتی کوردستان که له حاڵی خه‌بات به دژی زوڵم و زۆری داگیرکه‌ران و دیکتاتۆران دایه له کاتێکی ئاوا دا که هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری له ده‌ست ده‌دا ناره‌حه‌ت ده‌بێ، به‌ڵام ده‌سته‌وه‌ستان نابێ، چۆن له ماوه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی 63 ساڵه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا زیاتر له 5000 کادرو پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید داوه که له نێو ئه‌واندا ڕێبه‌رانی هه‌ڵکه‌وتووی گه‌له‌که‌مان قازی و قاسملوو شه‌رفکه‌ندی تێدا ده‌بیندرێ و فه‌رمووده‌کانی هه‌ر یه‌ک له‌و شه‌هیدانه وانه‌یه‌کن بۆ خۆراگری و ته‌حه‌مول کردنی باری قورسی خه‌بات و له ده‌ستدانی هاوڕێیان، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی سوئێد وێرای ده‌ربرینی خه‌م و په‌ژاره، به‌ڵێن ده‌ده‌یین که ڕێبوارێکی به ئه‌مه‌گی ڕێگه‌ی شه‌هیدانی کورد و کوردستان بین.هاوڕێ جه‌عفه‌ر زه‌مانی مرۆڤێکی به ئه‌زموون زانا و تێگه‌یشتوو بوو. یه‌کێک له‌و کادره هه‌ڵسوورانه بوو که باوه‌ڕێکی قوڵی به نوێکردنه‌وه و چاکسازی سه‌رده‌می‌یانه، له نێو حیزب‌دا هه‌بوو و به تایبه‌ت بۆ هێنانی بیری نوێ و گه‌نج کردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی حیزب هه‌وڵی بێ‌وچانی ده‌دا و به دڵه‌وه کاری بۆ داهاتووی حیزبه‌که‌ی و گه‌لی کورد ده‌کرد.
کاک جه‌عفه‌ر نێزیک به 28 ساڵ له ته‌مه‌نی کورتی 44 به‌هاری خۆی له ریزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا به شانازی‌یه‌وه تێپه‌ر کرد و بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئامانجه پیرۆزه‌کانی حیزب و گه‌ل و له ڕێگای وه‌دیهێنانی خه‌ون و ئاواته‌کانی گه‌لانی کورد و ئازه‌ری خه‌باتێکی پاک و بێ‌گه‌رد و پر سه‌روه‌ری کرد‌و له‌م خه‌باته‌شدا به بێ ماندوو بوون و دوو دڵی هه‌موو ئه‌رکه پێ‌سپێردراوه‌کانی خۆی به دڵه‌وه به‌رێوه بردن و خۆی گه‌یانده لووتکه.
گه‌یشتن به لووتکه ڕه‌نگ بێ سانا بێ به‌ڵام پاراستنی مانه‌وه له لووتکه زه‌حمه‌ته، به حه‌ق کاک جه‌عفه‌ر تا ئه‌به‌د له لووتکه دا ده‌بێ. ئه‌و توانی به هۆی پاراستنی دیسیپلینی حیزبیانه، هه‌ڵس‌وکه‌وتی ئینسانانه، خه‌باتی بێ‌وچان و خۆ پێگه‌یاندن بگاته لووتکه و له سه‌ر ئه‌م لووتکه‌یه‌ش را بۆ گه‌له‌که‌ی به چاوی کراوه بڕوانێ و ئازاری گه‌له‌که‌ی به چاوی دڵ ببینێ و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئازاره‌کانی گه‌له‌که‌ی بدا.
کۆچی بێ‌واده‌ی کاک جه‌عفه‌ر بۆ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان به تایبه‌تی و بزاڤی ئازادیخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان به گشتی خه‌سارێکی زۆر گه‌وره بوو، بێ‌شک ئه‌گه‌ر ڕه‌موزنی مردن مه‌جالی زیاتری پێدابا زۆرتر خزمه‌تی به گه‌له به‌شخواره‌که‌ی و گه‌لی کورد ده‌کرد. مخابن له هه‌رده‌ی پێگه‌یشتنی دا مردن ئه‌م شۆره‌سواره‌ی گه‌له‌که‌مانی لێ ستاندین و نه‌یهێشت که وڵاته‌که‌ی به ئازاد کراوی ببینێ و خه‌می خسته سه‌ر دڵی گشت لایه‌ک.
له کۆتایی دا، به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له وڵاتی سوئێد، به‌و بۆنه خه‌م‌هێنه‌ر و به ئازاره‌وه سه‌ره‌خۆشی له هاوسه‌رو منداڵه‌کانی و بنه‌ماڵه‌ی کاک جه‌عفه‌ر زه‌مانی ده‌که‌ین و خۆمان له‌و کۆسته دا به شه‌ریک و هاوخه‌م ده‌زانین، هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری حیزب و هه‌موو کادر و ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌مان، خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی شاری نه‌غه‌ده و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین که ڕێبواری تاسه‌ری ڕێگه‌ی پر سه‌روه‌ری شه‌هیدان و هاوڕێی کۆچ کردوومان کاک جه‌عفه‌ر بین.
سلاو له گیان و ڕووحی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان و کاک جه‌عفه‌ر زه‌مانی
کۆمیته‌ی سوئێدی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
ڕێکه‌وتی 08 ـ 05 ـ 2009
+ نوسراوه له ئارام جمعه هجدهم اردیبهشت 1388 كاتژمێر
16:10 |