هاونیشتمانانی به‌ڕێز!خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان!
تێكۆشه‌ران! ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان!
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه راده‌گه‌یه‌نین كه تێكۆشه‌ری دێرین و هاوڕێی خۆشه‌ویستمان، كاك جه‌عفه‌ری زه‌مانی ناسراو به جه‌عفه‌ر عه‌جه‌م، ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستان، كاتژمێر10ی پێش نیوه‌ڕۆی پێنج شه‌ممه 17ی بانه‌مه‌ڕ (7ی مای 2009)، پاش نزیكه‌ی ساڵێك به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری كۆیه كۆچی دوایی كرد.
هاوڕێ جه‌عفه‌ری زه‌مانی هاونیشتمانێكی ئازه‌ری زمانی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده بوو كه ساڵی 1343ی هه‌تاوی هه‌ر له‌و شاره له دایك ببوو. ساڵی 1360ی هه‌تاوی پێوه‌ندیی به حیزبی دێموكراته‌وه گرت و وه‌ك پێشمه‌رگه، له هێزی شه‌هید مینه‌شه‌م و له ناوچه‌كانی ره‌به‌ت و سه‌رده‌شت ده‌ستی به تێكۆشان كرد. به هۆی ئه‌ركناسی، ئازایی و لێهاتوویی‌یه‌وه له ساڵانی 1365 و 66ی هه‌تاوی دا، وه‌ك سه‌رپه‌ل له به‌شی پێشمه‌رگه‌و، له ساڵی 1368ه‌وه وه‌ك كادری حیزب كار‌و به‌رپرسایه‌تیی حیزبی پێ‌سپێردرا. جه‌عفه‌ر بوو به كادرێكی خۆشه‌ویست له ناوچه‌كانی "دۆڵ"، "ده‌شته‌بێڵ" (له نێوان شنۆ، نه‌غه‌ده‌و ورمێ)و، جێگای خۆی له نێو ئه‌ندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموكرات‌دا كرده‌وه. جه‌عفه‌ری زه‌مانی له ره‌وتی كار‌و تێكۆشانی نیزامی‌دا دوو جار برینداربوو. هه‌روا كه پێشمه‌رگه‌و كادرێكی نیزامیی لێهاتوو بوو، له باری ئاگایی و زانیارییشه‌وه، نموونه‌ی كادرێكی سیاسیی تێگه‌یشتوو بوو. به‌شێكی به‌ر چاو له كاتی خۆی به خوێندنه‌وه ده‌برده‌سه‌رو، له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه سیاسی و رۆشنبیرییه‌كانی نێو حیزبی دێموكراتی كوردستاندا چالاكانه به‌شدار ده‌بوو. له ده‌یه‌ی حه‌فتای هه‌تاویدا، له كۆمیته‌ی ئه‌منییه‌ت، هێزی سامڕه‌ند، كومیته‌ی ورمێ و ناوه‌ندی 3ی حیزبی دێموكرات‌دا وه‌ك كادرێكی حیزب ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی جۆراوجۆری به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه به‌ڕێوه برد. ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش له ناوه‌ندی 2ی حیزبی دێموكرات كاری فێر كردنی كرد.
له كۆنگری چارده‌یه‌می حیزبی دێموكراتی كوردستان دا، هاوڕێ جه‌عفه‌ری زه‌مانی به ئه‌ندامی جێگری كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵ‌بژێردرا و له كۆمیسیونی ماڵیی حیزب، به‌رپرسایه‌تیی به‌شی خه‌ده‌ماتی پێ‌ئه‌سپێردرا. سه‌ره‌تای هاوینی رابردوو، ده‌ركه‌وت كه به‌داخه‌وه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده بووه. هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشی‌یه، بێ ئاكام مانه‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌خۆشی تا ده‌هات پتر ئازاری ده‌دا و زیاتر له پێی ده‌خست. سه‌ره‌نجام پێش نێوه‌ڕۆی، پێنج شه‌ممه 17ی بانه‌مه‌ڕ، ماڵاوایی یه‌كجاریی له ژیان و بنه‌ماڵه و حیزبه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد. كۆچی دوایی ئه‌ندامی رێبه‌ری و كادرێكی به ئه‌زموون و به توانای وه‌ك جه‌عفه‌ر زه‌مانی له ته‌مه‌نی 44 ساڵی‌دا بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و بۆ حیزبی دێموكراتی كوردستان، خه‌مێكی به ژان و خه‌سارێكی گه‌وره‌یه. جه‌عفه‌ر زه‌مانی له‌و ئه‌ندامه ئازه‌رییانه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان بوو كه له نێو حیزبه‌كه‌ی و له نێو خه‌ڵكی ناوچه‌كانی نه‌غه‌ده، شنۆ، ره‌به‌ت، سه‌رده‌شت و دۆڵ ده‌شته‌بێل دا رێز و خۆشه‌ویستیی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو جه‌عفه‌ر، ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بوو كه هه‌ستی نه‌ده‌كرد له نێو هاوزمانانی خۆیدا نیه. پێوه‌ندیی دۆستانه و به‌رینی له‌گه‌ڵ سه‌دان تێكۆشه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی دێموكرات و چوونه‌سه‌ری پله و پایه‌ی ته‌شكیلاتیی ئه‌و تا ئاستی رێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستان، نیشانده‌ری ئه‌و راستی‌یه‌ن كه له نێو حیزبی ئێمه و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیكی كوردستان دا، هاونیشتمانانی ئازه‌ری كه چاره‌نووسی دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئازه‌ری لێك به جیا نازانن و باوه‌ڕیان به برایی و هاوخه‌باتیی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه هه‌یه، ئه‌و په‌ڕی رێزیان لێ ده‌نرێ.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان، به بۆنه‌ی مه‌رگی ناوه‌ختی هاوڕێی به‌نرخ جه‌عفه‌ر زه‌مانی، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵی خۆی به هاوسه‌ر و سێ جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی، به بنه‌ماڵه‌كه‌ی له شاری نه‌غه‌ده و هه‌موو هاونیشتمانانی ئازه‌ری راده‌گه‌یه‌نێ. ئێمه هه‌ر له‌و كاته‌دا سه‌ره‌خۆشی له تێكڕای تێكۆشه‌ران و ئه‌ندامانی حیزب له كوردستان و سه‌رانسه‌ری دنیا به بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌و هاوسه‌نگه‌ر و هاورێبازه خۆشه‌ویسته‌یان ده‌كه‌ین. هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ین كه رێگا‌و بیروباوه‌ڕی جه‌عفه‌ر زه‌مانی كه رێگای خه‌بات دژی دیكتاتۆری و، تێكۆشان له پێناوی پته‌وتر كردنی برایه‌تیی كورد و ئازه‌ری و هه‌وڵدان بۆ مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی هه‌موو گه‌لانی بنده‌ستی ئێرانه‌و، وێڕای یادو ناوی پڕ له خۆشه‌ویستیی ئه‌و هاورێیه‌مان، له حیزبی دێموكراتی كوردستان دا، هه‌ر زیندوو ده‌مێنێته‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستان به پێویستی ده‌زانێ له‌م ده‌رفه‌ته‌دا سوپاس و پێزانینی خۆی به هه‌موو دوكتور و كادره ده‌رمانییه دڵسۆزه‌كان و هاوڕێیانی به‌وه‌فای جه‌عفه‌ری زه‌مانی رابگه‌یه‌نێ كه له ماوه‌ی نزیك به یه‌كساڵی رابردوو دا، له هیچ هه‌وڵێك بۆ رزگار كردنی ئه‌و له‌م نه‌خۆشی‌یه یا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی، درێغیان نه‌كرد.
یادو ناوی جه‌عفه‌ری زه‌مانی، به درێژه‌دانی رێگاكه‌ی و به هاوخه‌می و هاوپێوه‌ندیی تا سه‌رمان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و جگه‌رگۆشه‌كانی زیندوو راده‌گرین.
ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان
17ی بانه‌مه‌ری 1388
7/5/2009
+ نوسراوه له ئارام جمعه هجدهم اردیبهشت 1388 كاتژمێر
2:10 |













