شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه 4 گوڵانی 2709 رێکه‌وتی (24 ئاپریلی 2009) له هێر‌شێکدا که گروپێکی "پژاک" له سنووری شاری ره‌وانسه‌ر کردییه سه‌ر بنکه‌یه‌کی پۆلیسی هاتووچۆ، نزیکه‌ی 20 سه‌رباز و پۆلیس کوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه وردانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌وه پێمان گه‌یشتوون، به‌داخه‌وه سه‌رجه‌می قوربانییه‌کان کورد و دانیشتووی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بوون.
له رووانگه‌ی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه سه‌رباز و پۆلیسی کورد له ریزی هێزه‌کانی دوژمن‌دا نین و به دوژمن نایه‌نه ئه‌ژمار. بۆیه په‌لاماردان و کوشتنی ئه‌وان نه‌ک هه‌ر ناچێته خانه‌ی خه‌باتی ئازادیی به‌خشی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌ریته ناسراوه‌کانی ئه‌م خه‌باته‌یه. کوشتنی سه‌رباز و پۆلیسی کورد برینه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری پتر ده‌کا و به‌ری کرده‌وه‌ی ئه‌وتۆ هه‌ر کۆماری ئیسلامی و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی ده‌یچننه‌وه.
15 گوڵانی 2709
5 مای 2009
+ نوسراوه له ئارام چهارشنبه شانزدهم اردیبهشت 1388 كاتژمێر
1:57 |













