له‌هێرشێكی چه‌كداریدا بۆسه‌ر گوندێكی ماردینی باكوری كوردستان ، 45 كه‌س كوژران.به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌توركیا، شه‌وی رابردوو كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو كه رووی خۆیان به‌ده‌مامك داپۆشیبوو، هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر شاییه‌ك له گوندی بیلگه‌ی سه‌ربه پارێزگای ماردین و، له‌ئه‌نجامدا 45 كه‌س كوژران كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون‌و، 6 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌و هێرشه‌دا چه‌كی ئۆتۆماتیك و بۆمبی ده‌ستی به‌كارهێنراوه‌و، به‌رپرسانی ئه‌منی توركیاش ته‌ئكیان كرده‌وه، هێرشه‌كه رووداوێكی تیرۆریستی نییه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، به‌رپرسیاری ئه‌منی ناوچه‌ی په‌لاماره چه‌كداریه‌كه به هێزی پاراستنی گونده‌كان سپێردراوه، كه هێزێكی چه‌كداری سه‌ربه ده‌وڵه‌تی توركیایه و له ساڵانی هه‌شتاوه دژی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان هاوكاری هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن.
+ نوسراوه له ئارام چهارشنبه شانزدهم اردیبهشت 1388 كاتژمێر
1:47 |













