سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مان: داوا ده‌كه‌ین له‌كاتی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا ته‌شهیر نهكرێتسهرۆكی هه‌رێمی كوردستان له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكرد و چه‌ند پرسێكی تری ناوچه‌كه و سه‌ردانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و ڕاپۆرته‌كه‌ی دیمستۆراو مه‌سه‌له‌ی نه‌وت‌و غازیشی خسته‌ڕوو.
رۆژی هه‌ڵبژاردن
له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا سه‌رۆكی هه‌رێم وتی: "له‌سه‌ر ئاماده‌كاریی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیارماندا كه ڕۆژی (25)ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، ئه‌گه‌رچی پێشتر پێشنیاركرابوو كه 19/5/2009 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واده‌كه كه‌مبوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدا نه‌بوو له‌و واده‌یه‌دا هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه كاتیان كه‌م به‌ده‌سته‌وه ده‌بوو و فریای ئاماده‌كارییه‌كان نه‌ده‌كه‌وتن".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌رێمی كوردستان زانیاری ته‌واوی له‌به‌رده‌ستدایه "له‌و هه‌وڵه ده‌ره‌كیانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌زمونی ناوچه‌كه‌مان له باربه‌رن‌و به شكست خواردوو نیشانی بده‌ن‌و سوكی بكه‌ن". هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ندێك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌ترسی ده‌ره‌كی نه‌ماوه، به‌ڵام "ڕاست ناكه‌ن، چونكه هێشتا زۆری ماوه‌و بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی كه بڵێین مه‌ترسیمان له‌سه‌ر نه‌ماوه".
راپۆرته‌كانی مافی مرۆڤ
له‌باره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ڕێكخراوه بیانیه‌كانه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم وتی: "من حه‌ز ده‌كه‌م به هه‌موو كه‌سێكی ڕابگه‌یه‌نم كه داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی ورد سه‌باره‌ت به دۆسێیه بكرێت، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ جۆرێك پێشێلی یاسا و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ناكات، به‌ڵكو سوپاسی هه‌ركه‌س‌و لایه‌نێكیش ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر زانیاری هه‌بێت ده‌ستنیشانی بوونی یه‌ك زیندانی سیاسی بكات له‌كوردستان".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه خوازیاری هه‌میشه ئه‌وه‌ن خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، چونكه به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت، كه جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراقه كه‌ده‌ڵێت ڕێژه‌ی هه‌ژاری له كوردستان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری عیراقدا زۆر كه‌متره، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی بایه‌خدانی حكومه‌تی هه‌رێمه به باشكردنی باروگوزه‌رانی خه‌ڵك.
جیاوازی ناكرێت
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: "هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی ده‌ڕوانێته هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌یه‌ك چاو ده‌ڕوانێته هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان هه‌ر له كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان كلدان‌و ئاشوری‌و سریان‌و ئه‌رمه‌ن، ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له‌م دواییه‌دا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا كه بڕیار وایه به (200) ملیۆن دۆلاریش ناوچه‌ی گه‌رمیانیش ئاوه‌دان بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش شانازیه‌كی تری هه‌رێمی كوردستانه‌و پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی كردبۆوه له دروستكردنی (1000) هه‌زار خانوو بۆ كه‌س‌و كاری ئه‌نفاله‌كراوان‌و ده‌بێت به‌رده‌وامیش بێت له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پڕۆژانه.
راپۆرته‌كه‌ی دیمستۆرا- به‌غدا و هه‌ولێر
له‌باره‌ی ڕاپۆرتی دیمستۆراوه وتی: "ڕاپۆرتی دیمستۆرا به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه، بۆ دیراسه‌كردنی ڕاپۆرته‌كه‌ش لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج‌و تێبینیه‌كانی هه‌رێم بخاته‌ڕوو، هه‌ركاتێكیش ڕاپۆرتی لیژنه‌كه كۆتایی پێ هات كۆپیه‌كی ده‌نێرین بۆ په‌رله‌مانی كوردستان‌و جه‌ماوه‌ری كوردستانی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌ر سه‌رنج‌و تێبینیه‌كیشتان هه‌بێت لیژنه‌كه ئاماده‌یه وه‌ری بگرێت".
مادده‌ی 140
له‌باره‌ی كێشه‌كانی عیراقی فیدراڵ‌و هه‌رێمی كوردستانه‌وه وتی: "ماوه‌یه‌كه باس له كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و عیراقی فیدراڵی ده‌كرێت، ئێمه له‌م مینبه‌ره‌وه دووباره ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی‌و ماده‌ی 140 ده‌كه‌ینه‌وه‌و ڕازیش نابین هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ ماده‌ی 140 بدۆزرێته‌وه، به‌مافی خۆشمانی ده‌زانین نیگه‌ران بین كه له موسڵ شۆڤێنیه‌كان چۆن دوژمنایه‌تی كورد ده‌كه‌ن".
كێشه‌ی موسڵ
وتیشی: "نازانین به‌چی پێوه‌ر و مه‌نتیقێك كورد له موسڵ یه‌ك له‌سه‌ر سێی پارێزگاكه پێك ده‌هێنێت حسابیان بۆ نه‌كه‌ن‌وپره‌نسیپی ته‌وافوق له هه‌موو عیراقدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، باشه بۆ له موسڵ ناكرێت، یان ده‌بێت موسڵیش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌بده‌ئه حكوم بكات، یانیش بوار به‌وه ناده‌ین ئه‌و لیسته حوكمی ناوچه‌كانی كوردستان بكه‌ن".
یاسای نه‌وت و غاز
له‌باره‌ی یاسای نه‌وت‌و غازه‌وه وتی: "یاسای نه‌وت‌و غاز هیچ پێشكه‌وتنێكی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، چونكه سیاسه‌تی نه‌وتی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق فاشیله‌و ناشیانه‌وێت ئێمه هیچ بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ڕه‌شنوسی شوباتی 2007 دا ئاماده كرا به ڕێككه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم‌و حكومه‌تی فیدرالدا كه ئه‌و ڕه‌شنوسه بچێته په‌رله‌مان، "یاساكه پاشكۆیه‌كی له‌گه‌ڵدا بوو ئه‌گه‌ر تا مانگی 5 یاساكه له په‌رله‌مان ده‌رباز نه‌بوو، هه‌رێم بۆی هه‌یه گرێبه‌ست ئیمزا بكات، كاتێك ئه‌و ڕه‌شنوسه چوه به‌غداو له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندكراو ناردیان بۆ ئه‌نجومه‌نی شورا به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه پێداچوونه‌وه‌یه‌كی بۆ بكه‌ن، ده‌ستكاری ناوه‌ڕۆكی ڕه‌شنوسه‌كه‌یانكرد‌و هه‌موویان گۆڕی.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: "له‌كاتی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا گفتوگۆیه‌كی زۆر كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌وت‌و غازدا چۆن بێت، گه‌یشتینه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه ئه‌و حقوله‌ی پێشتر ده‌رهێنرابوون فیدراڵ ئیداره‌ی بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانه‌ی ئێستا نه‌وتیان لێده‌رهاتووه حكومه‌تی هه‌رێم ئیداره‌ی ده‌كات، جیاوازی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بووه له‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵتاندا، به‌ڵام ئه‌وان ڕازی نه‌بوون بۆیه ئێمه‌ش ڕه‌تمان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و پاشكۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور كاری نه‌كردوه‌و گرێبه‌سته‌كانیشی یاساییه‌و كێشه‌كان نیه با یاسای نه‌وت‌و غاز له په‌رله‌مان ده‌ربچێت، چونكه نه‌وت‌و غاز موڵكی هه‌موو گه‌لی عیراقه‌و له خزمه‌تی ئه‌وانیشدایه.
ڕوونیشیكرده‌وه كه وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێی ڕاگه‌یاندوه كه ئێستا (100) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له بیره نه‌وته‌كانی زاخۆ ئاماده‌یه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌و به وه‌زیری نه‌وتی عیراقی فیدراڵیش وتراوه كه ئاماده‌ن بۆریه‌كان گرێبده‌ن به‌و بۆریه‌ی ده‌چێته توركیا‌و داهاته‌كه‌شی بۆ هه‌موو گه‌لی عیراق بێت، به‌ڵام به‌غدا نایه‌وێت ئه‌و نه‌وته بنێرینه ده‌ره‌وه‌و هه‌میشه گرفتمان بۆ دروست ده‌كات‌و خۆیان كار ناكه‌ن‌و ناشیانه‌وێت كه‌س ئیش بكات.
وتیشی: "هیچ سه‌رپێچیه‌كی ده‌ستووریمان نه‌كردوه‌و هه‌میشه پابه‌ندبوونی خۆمان به ده‌ستووری عیراقه‌وه دوو پات كردۆته‌وه‌و ئاماده‌ین هه‌موو خاڵانه‌ی جیچگه‌ی ناكۆكین به یاسای نه‌وت‌و غازیشه‌وه له ڕێگه‌ی ده‌ستوره‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
هه‌رێم و دراوسێكانی
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێوه سه‌رۆكی هه‌رێم وتی: "ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ زۆر باشه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ توركیادا كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵیه، له‌چه‌ند مانگی ڕابردودا سه‌ردانی چه‌ند وڵاتی عه‌ره‌بیم كرد و پاشان ئێران‌و ئه‌مریكاو دواتر چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا، ده‌توانم پێتان ڕابگه‌یه‌نم كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان باشه‌و په‌یوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات‌و سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین‌و هاتنی سه‌رۆك ئۆباما‌و سه‌ردانی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكاو ته‌له‌فۆنی هیلاری كلنتۆن‌و هاتنی باڵوێزی نوێی ئه‌مریكا هه‌موو ئه‌مانه ده‌لاله‌ت له دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن".
وتیشی: "په‌یامی ئیداره‌ی ئۆباما زۆر ڕوون‌و ئاشكرایه، پابه‌ندی خۆیان دوپات ده‌كه‌نه‌وه به هه‌موو عیراق‌و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تیشكیشی خسه سه‌ر ئه‌و كۆنفرانسه‌ی كه بڕیاره له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ساز بدرێت‌و وتی: "خه‌ریكین زه‌مینه‌ی ساز ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێك بۆ هه‌موو حزبه كوردستانیه‌كان، له گشت پارێزگاكان‌و بۆ هه‌موو كه‌سایه‌تیه ئه‌كادیمیه‌كان، ئه‌ویش بۆ داڕشتنی وتارێكی دیكه‌ی كوردستانی كه خۆی له وتاری ئاشتی‌و برایه‌تی ده‌بینێته‌وه‌و ئه‌ویش له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستاندایه".
نیگه‌رانیشی هه‌رێمی كوردستانیشی نه‌شارده‌وه كه زۆرجار كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له سه‌رسنوور ئه‌نجامده‌درێت، گونده سنوریه‌كان تۆپباران‌و بۆردومان ده‌كرێن، "هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌جدی هه‌وڵی ڕاگرتنی ده‌دات، چونكه هه‌رێم ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سنوره‌كانن دووچاری ده‌ردو ئێش‌و ئازاربوون".













