كچه خوێندكارێكی كورد له زانكۆی ورمێ به هۆی خومساردی و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی نه‌كردنی به‌رپرسانی زانكۆوه گیانی له ده‌ست دا.سومه‌ییه عیززه‌تی خوێندكاری ساڵی سووه‌می ئه‌ندازیاری كشت و كاڵ و خه‌ڵی كرماشان پاش ئه‌وه‌یكه هه‌ندێك نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كی كووشه‌نده‌ی لێ ده‌رده‌كه‌وێ، سه‌ردانی بنكه‌ی ته‌ندرووستی زانكۆ ده‌كا، به‌ڵام به‌رپرسان گرینگی پێ ناده‌ن و ته‌نانه‌ت به بیانووی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌وره‌ی بارهێنان له‌و بنكه‌یه‌دا دوكتوره‌كان ئاماده نه‌بوون كه پشكنینی پزیشكی بۆ بكه‌ن.
به گوێری هه‌واڵی ناوه‌ندی خوێندكارنی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی كوردستان پاش به هێزتر بوونی نه‌خۆشییه‌كی، سومه‌ییه جارێكی دیكه سه‌ردانی ئه‌و بنكه‌یه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام دیسان به هه‌مان شێوه‌ی پێشوو هیچ پێڕاگه‌یشتنێكی بۆ ناكرێ و له ئاكام دا چه‌ند رۆژ دواتر به هۆی خوێنڕێژییه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
شایانی باسه به هۆی گه‌نده‌ڵی و خه‌م لێ نه‌خواردنی به‌رپرسانی زانكۆوه، نووستنگه‌كانی زانكۆی ورمێ له هه‌ر چه‌شنه بنكه‌یه‌كی ده‌رمانی بێ به‌شه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه خوێندكاران له ساڵانی رابردوودا چه‌ندین جار داخوازی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌رمانی له نوستنگه‌كانیان هێناوه‌ته ئاراوه، به‌ڵام تا ئێستاش به‌رپرسان هیچ هه‌نگاوێكیان له‌م باره‌یه‌وه هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه.
كوردستان و كوردنیوز
+ نوسراوه له ئارام چهارشنبه نهم بهمن 1387 كاتژمێر
21:49 |













