شه‌کاوه بێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان و پیرۆز بێ رۆژی پێشمەرگەی كوردستان
بە بۆنەی 63 سالرۆژی هەلکرانی ئالای پیرۆزی کوردستان و رۆژی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆزبایی لە گشت خەڵکی کوردستان بە تایبەتی دەکەین.
بەم ئاواتە ساڵی داهاتوو لە کوردستانێکی ئازادوو سەربەخۆ رۆژی پێشمەرگەی کوردستان و هەڵکرانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان جەژن بگرین
+ نوسراوه له ئارام سه شنبه بیست و ششم آذر 1387 كاتژمێر
17:5 |
پاش ئەوەی (مونتەزەر ئەلزەیدی)ی پەیامنێری كەناڵی ئەلبەغدادییە لە كۆنگرە رۆژنامەنوسییە هاوبەشەكەی نێوان (نوری ئەلمالیكی)ی سەرۆك وەزیرانی عێراق و (جۆرج بوش)ی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا و لەرووداوێكی چاوەرواننەكراودا هەردوو تاكی پێڵاوەكانی یەك لەدوای یەك ئاراستەی سەرۆك بوش كرد..
ملیۆنێرێكی سعودی رایگەیاند كە ئامادەیە هەردوو تاكە پێڵاوەكە بەبڕی 10 ملیۆن دۆلار بكڕێت و وەك مەدالیایەكی ئازادی لە مۆزەخانەیەكی وڵاتەكەیدا دایبنێت.
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام سه شنبه بیست و ششم آذر 1387 كاتژمێر
16:13 |
ئەمڕۆ 26ی سەرماوەز رۆژی هەڵكرانی ئاڵای كوردستان لە مەهابادو رۆژی پێشمەرگەی كوردستانە. بەم بۆنەیەوە پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە پێشمەرگەكانی كوردستان، پارێزەرانی ئاڵای كوردستان و رۆڵە ئازادیخواز‌و ئازادیپارێزەكانی نەتەوەكەمان دەكەین.
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام سه شنبه بیست و ششم آذر 1387 كاتژمێر
16:9 |
فیلمی "ئەستێرەكان لە رۆژدا بێ رەنگن" لە دەرهێنانی شیرین جیهانی خەڵاتی یەكەم و باشترین فیلمی فستیواڵی كالابێریای ئیتالیای وەرگرت.فستیواڵی فیلمی كالا بێریا لە رۆژانی 2 تا 6ی دسامبر لە كاتانزارۆی باشووری ئیتالیا بەرێوەچوو و 40 فیلم لە 35 وڵاتەوە بەشداربوون. لەم فستیواڵەدا خاتوو شیرین جیهانی بە فیلمی "ئەستێرەكان لە رۆژدا بێ رەنگن" توانی خەڵاتی یەكەمی فستیواڵ وەدەست بێنێ.
فیلمی "ئەستێرەكان لە رۆژدا بێ رەنگن" كە لە كوردستان و میسر دیمەنەكانی هەڵگیراون، باس لە فرۆشتنی كچانی كورد لە سەردەمی رێژیمی بەعس بە وڵاتانی عەرەبی دەكا.
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام سه شنبه بیست و ششم آذر 1387 كاتژمێر
0:40 |
وەزیری كاروباری وڵاتی میسر لە لێدوانێكی دا رایگەیاند كە ئێران دەیهەوێ دەست بە سەر رۆژهەڵاتی ناڤین دا بگرێ و بۆ ئەم كارەی یارمەتی گروپە تێرۆریستییەكان دەكات.
ئەحمەد ئەبولغەیس، وەزیری كاروباری دەرەوەی میسر لە لێدوانێكی دا رەخنەی توندی لە ئێران گرت و گوتی كە دەوڵەتی تاران دیهەوێت لە رێگەی بڵاوكردنەوەی ئیدئۆلۆژیی تایبەت بە خۆیەوە تەواوی ناوچەكە بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوەو بۆ ئەم ئامانجەشی لە هێندێك گروپی توندڕەوی فەلەستینی كەڵك وەرگرێ.
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام سه شنبه بیست و ششم آذر 1387 كاتژمێر
0:38 |
هه‌وڵه‌كانی هه‌موو لایه‌ك بۆ پارێزگاركردن له رۆژنامه‌نووسی زیندانی كه‌مال شه‌ریفی درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌و دوایانه‌شدا دوای كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ (كانون وكلای ئێران) له تاران‌و به هه‌ولی كه‌مپێنی پشتیوانی له كه‌مال شه‌ریفی دوای چه‌ندین دانیشتن‌و قسه‌كردن له سه‌ر ئه‌و په‌وره‌نده‌یه
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام سه شنبه نوزدهم آذر 1387 كاتژمێر
20:55 |
چه‌ند تێكۆشه‌رێكی كورد هه‌وڵی ئازاد كردنی به‌ندییه‌كی سیاسی به ئێعدام مه‌حكووم كراوی كورد ده‌ده‌ن و له ئاكامدا مه‌ئموورانی به‌كرێگیراوی رێژیم، شه‌هیدی ده‌كه‌ن.به پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی كه له سه‌رچاوه‌كانی نزیك به به رووداوه‌كه‌وه به ناوه‌ندی "كوردستان و كوردنیوز" گه‌یشتوون، رۆژی چوارشه‌ممه 13ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر 8:30ی پێش نیوه‌رۆ ماشێنێكی را‌گوازتنی زیندانیانی سیاسی سه‌ر به ئیتلاعاتی سیاسی سپای پاسداران كه به‌ندییه‌كی سیاسی به ئێعدام مه‌حكووم كراوی كورد
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام جمعه پانزدهم آذر 1387 كاتژمێر
17:51 |
دەساڵ زیندانی بۆ ژنه سیاسەتمەداری کوردستانله‌یلا زانا له‌لایه‌ن دادگای دیاربه‌کره‌وه برایەوە.
له‌یلا زانا به‌تۆمه‌تی لایه‌نگری و پرۆپاگاندا بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان له‌لایه‌ن دادگای دژه تێرۆری شاری ئامێده‌وه به ده‌ساڵ زیندان حوکم درا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی CNNTURK، پاش 9 مانگ دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌کانی دادگای ژماره 5ی تاوانه قورسه‌کان له دیاربه‌کر به‌تاوانی ته‌بلیغات و پرۆپاگاندا بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان و هاوکاریی ئه‌ندامانی ئه‌و پارته به 10 ساڵ زیندان مه‌حکووم کرا.
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام جمعه پانزدهم آذر 1387 كاتژمێر
1:27 |
كاسبكارێكی كورد له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی پاسگای "نه‌ڵاس"ه‌وه بریندار ده‌كرێ.دوێنێ رێكه‌وتی 13ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر 5ی سه‌ر له به‌یانی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم له پاسگای نه‌ڵاسی شاری سه‌رده‌شت ده‌سرێژیان له كاسبكارێك كرد و دوای به توندی بریندار بوونی، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره راگوێزرا.
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام پنجشنبه چهاردهم آذر 1387 كاتژمێر
23:31 |
به‌بێ ئاگاداری ئه‌مریكا، ئیسرائیل هێرش ده‌كاته سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
رۆژنامه‌ی جێروسه‌لیم پۆست-ی چاپی ئیسڕائیل له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌وه ئاشكرای كرد، هه‌ر چه‌نده ته‌لئه‌بیب وای پێباشه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ واشنتۆندا بكات، به‌ڵام له‌ئێستادا پلانێكی به‌رفراوان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی یه‌كلایه‌نه بۆسه‌ر چه‌ند ئامانجێك له ناو ئێران‌دا.
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام پنجشنبه چهاردهم آذر 1387 كاتژمێر
23:28 |
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق رێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان به‌غداو واشنتۆن په‌سه‌ند ده‌كات.
نه‌صیر عانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌كۆی ده‌نگ، رێككه‌تننامه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عیراق و به‌ڵگه‌نامه‌ی چاكسازیی سیاسیی په‌سه‌ند كردووه.
پاش مشتومڕێكی زۆر، (27)ی مانگی تشرینی
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام پنجشنبه چهاردهم آذر 1387 كاتژمێر
23:26 |
فرانس پرێس پاش ئه‌وه‌ی كه له كۆبونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عراقی فیدرال رێكه‌وتن كرا له‌سه‌ر به‌ستنه‌وه‌ی كێلگه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم به تۆری ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی عراق، بریاره ساڵی داهاتوو نه‌وتی هه‌رێم ره‌وانه‌ی بازاره‌كانی جیهان بكرێت..
br> له‌و باره‌یه‌وه ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاند حكومه‌ت هه‌رێم له ساڵی داهاتوو رۆژانه سه‌د هه‌زار به‌رمیل ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات .
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام پنجشنبه هفتم آذر 1387 كاتژمێر
21:58 |
حكومه‌تی ئێران باڵیۆزی به‌ریتانیا له تاران بانگهێشت ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كه وتبوی: ئێران هه‌ڕه‌شه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئێران، پاش ئه‌وه‌ی له‌دوایین سه‌ردانی دا بۆ ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ده‌یڤید میلیباند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه ئێرانێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ده‌كات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌ی له تاران بانگهێشتكردووه‌و له‌وباره‌یه‌وه ناڕه‌زاییه‌كی ره‌سمیی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه پێشكه‌شكردووه.
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام پنجشنبه هفتم آذر 1387 كاتژمێر
21:53 |
حكومه‌تی رووسیا به سه‌ركه‌وتوویی موشه‌كێكی كیشوه‌ربڕ له جۆری (ئاڕ ئێس 24) تاقی ده‌كاته‌وه.
(ئالێكسی زۆلۆتۆخین) وته‌بێژی هێزه ستراتیژیه‌كانی روسیا به ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكسی راگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا سێ جار موشه‌كی كیشوه‌ربڕی (ئاڕ ئێس 24) تاقی كراوه‌ته‌وه‌و مه‌به‌ستیش لێی دڵنیابوونه له گونجاویی بریاره زانستیه ته‌كنیكیه‌كان سه‌باره‌ت به‌و مووشه‌كه، وتیشی: هێشتا ئه‌و مووشه‌كه نه‌خراوه‌ته سیستمی سه‌ربازیی روسیاوه.
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام چهارشنبه ششم آذر 1387 كاتژمێر
23:42 |
پارێزه‌ری فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر رایگه‌یاند كه مه‌ترسی‌یه‌ك له ئارادا نیه و بارودۆخی مامۆستا فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر له باشی دایه.خه‌لیل به‌هرامیان، پارێزه‌ری فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، مامۆستا و چالاكی به ئێعدام حوكم دراو، چه‌ند سه‌عات له مه‌و پێش له لێدوانێكی دا له گه‌ڵ هه‌واڵنێری چاودێری مافی مرۆڤی كوردستان رایگه‌یاند كه چه‌ند سه‌عات له‌مه‌وپێش چۆته زیندانی ئێوین و توانیویه‌تی له نزیكه‌وه چاوی به فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر بكه‌وێ. به‌هرامیان وتی:
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام چهارشنبه ششم آذر 1387 كاتژمێر
22:38 |
شیرکه‌تی موخابراتی ئێران له 20 سه‌رماوه‌ز (یان له مانگی سه‌رماوه‌ز) دا بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی یاهوو به کار ده‌به‌ن ، ئیمایله‌که به‌ڕێ ده‌کات به ناوی " "Carte internet majani " وه‌خته‌ک ئه‌م ئیمایله بکه‌نه‌وه KeyLogger به گه‌وره‌یی 32 کیلۆبایت له سه‌ر پی سیه‌که خزن ده‌بێت و دوای ئه‌وه هه‌رچی ئێوه تایپی بکه‌ن هه‌ر 20 ده‌قه جارێک بۆ ئیمایلی research@irantelecom.ir ده‌نێردرێ که به ته‌واوی ده‌توانرێ بخوێندرێته‌وه.
تکایه ئه‌م جۆره ئیمایلانه یان هه‌ر ئیمایلێکی تر که نای ناسن مه‌که‌نه‌وه .
+ نوسراوه له ئارام چهارشنبه ششم آذر 1387 كاتژمێر
22:33 |
بڕیارنامه‌ی104/48ی‌كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 25ی نۆڤامبه‌ر، به "رۆژی جیهانیی له نێو بردنی توند‌و تیژی دژی ژنان" ناودێر كراوه.
ئه‌م رۆژه، 17ی دیسامبری 1999 له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، له هه‌شتاو سێهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتی (ده‌وره‌ی په‌نجاو چواره‌م)دا به رۆژی جیهانیی توندوتیژی دژی ژنان ناودێر كرا."به‌یاننامه‌ی پێشگیری له ته‌ندو تیژی دژی ژنان"، په‌سه‌ندكراوی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مه‌به‌ست له توند‌و تیژی دژی ژنان، ئه‌ركی ده‌وڵه‌تان وكۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م پێوه‌ندییه‌دا روونده‌كاته‌وه.
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام سه شنبه پنجم آذر 1387 كاتژمێر
20:33 |
به‌رپرسێكی باڵای پێشووی (سی ئای ئه‌ی) ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، پێویسته توركیا به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی دۆسیه‌ی كورد له‌و وڵاته چاره‌سه‌ر و، دانوستانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات.
تۆڕی هه‌واڵی (بی بی سی)، له زاری (گراهام فوله‌ر)ی به‌رپرسی پایه‌بڵندی پێشوو، له ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكاوه بڵاوی كرده‌وه: پڕۆژه‌ی ئه‌مریكا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره له قه‌یرانێكی ئاڵۆزدایه، بۆیه تێوه‌گلانی توركیا له‌و مه‌سه‌له‌یه، خۆكوشتنێكی سیاسیه.
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام سه شنبه پنجم آذر 1387 كاتژمێر
20:29 |
له‌وشوێنه‌ی به‌ر له 5 ساڵ، په‌یكه‌ری سه‌دام حسێن-ی تێدا شكێنرا، سه‌درییه‌كان په‌یكه‌رێكی جۆرج بوش تێكده‌شكێنن.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا، به‌بایه‌خه‌وه هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێی ره‌وتی سه‌دریان بڵاوكرده‌وه، كه هه‌زاران كه‌س له شاری به‌غدا تێیدا به‌شداربوون، بۆ دژایه‌تی كردنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خی میدیاكانی ئه‌مریكا بوو، له‌و خۆپیشاندانه‌ی سه‌درییه‌كاندا، په‌یكه‌رێكی جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌و شوێنه‌دا شكێنرا،
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام جمعه یکم آذر 1387 كاتژمێر
22:26 |
كۆماری ئیسلامیی ئێران رێگه‌ی نه‌داوه 42 نووسه‌ر و ئه‌دیبی به‌ناوبانگی فارس و تورك‌و كورد به‌شداری له فیستڤاڵی گه‌لاوێژدا بكه‌ن، هه‌رچه‌نده نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران زۆر ئاسانكاریی بۆ كردوون به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ڕووی سیاسیه‌وه قه‌ده‌غه‌ی به‌شداری ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كرد. گوڵاڵه حوسێنی كه یه‌كێكه له ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئێران ئه‌مه‌ی به نه‌وا راگه‌یاند وتی "له عیلاقاتی ئێره‌وه هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ كراوه له رێی قانونیه‌وه بێن‌و له تارانه‌وه ئیزنیان داون هاتوون به ڤیزاو پاسپۆرته‌وه به‌ڵام له سنه رایان گرتوون،
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام جمعه یکم آذر 1387 كاتژمێر
22:23 |
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نوری مالكی، رۆژی پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییانه‌ی ده‌ستور بداته‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجامی داوه. له‌هه‌مان كاتدا جه‌ختی له‌سه‌ر دامه‌زراندی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد (پاڵپشتی)و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌ده‌ستوری عیراق كرده‌وه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه)، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نوری مالكی جگه له‌قسه‌كردن له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان عیراق‌و ئه‌مه‌ریكا‌و “گرنگێتی ئیمزاكردنی
درێژه‌ی هه‌واڵ
+ نوسراوه له ئارام جمعه یکم آذر 1387 كاتژمێر
0:0 |