گه لاوێژ:ڕۆژی دووشه‌ممه شـاندیكی عێراق گه‌یشته پایته‌ختی ئێران بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ده سه لاتدارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.درێژه‌ی هه‌واڵ
گه لاوێژ:ڕۆژی دووشه‌ممه شـاندیكی عێراق گه‌یشته پایته‌ختی ئێران بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ده سه لاتدارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.
گه لاوێژ:ئه‌مڕۆسه‌رۆكی كوبا فیدڵ كاسترۆ رایگه‌یاند كه واز له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی دێنێت و خۆی خانه‌نشین ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی جه‌روسه‌لێم پۆستی ئیسرائیلی له بابه‌تێکدا له ژێر سه‌ردێری "ئوتریش پردی په‌رینه‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌ورووپا" زۆر به توندی ڕه‌خنه له سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌رحه‌ق به دیکتاتۆره‌کانی جیهان ده‌گرێت و تاوانباری ده‌کات بۆ ئه‌م پێوه‌ندییه گه‌رمه سیاسی و ئابوورییه‌ی که ده‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌تی. ڕۆژنامه‌که وێرای ئاماژه به گرێبه‌ستی کۆمپانییه‌کی ئوتریشی له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌و وڵاته‌ش به‌وه تاوانبار ده‌کات که له گرتن و لێپێچینه‌وه له گه‌ڵ بکوژانی د. قاسملوودا که‌مته‌رخه‌می کردووه.
(ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پێویستیی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسه كورده‌كانی باكوری عێراق.
سه‌ره‌رای ناڕه‌زاییه‌كانی سربیا و روسیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كۆسۆڤۆ سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند و بو به كۆماری كۆسۆڤۆ. وه‌ک ئاشکرایه ڕێژیمه داگیر که‌ره‌کانی کوردستان یه‌کێک له‌و ڕێگایانه‌ی بۆ پاکتاوی کورده‌کان له کوردستان گرتوویانه‌ته‌به‌ر ده‌رنه‌خستنی ڕاده‌ی دروستی دانیشتوانی کوردستانه،هه‌روه‌ها به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و هه‌ر کام له پارچه‌کانی کوردستانیان به‌چه‌ند به‌ش دابه‌ش کردووه که ناوی پارێزگایان له سه‌رداناوه
یه‌کێک له‌وڕێژیمه زۆردارانه‌ی زاڵ به‌سه‌رکوردستاندا،ڕێژیمه‌کانی پاشایه‌تی و کۆماری ئیسلامیه‌که سه‌ڕه‌ڕای 4پارچه‌بوونی کوردستان ئه‌و به‌شه له کوردستانیشیان به‌سه‌ر4به‌شدا دابه‌ش کردووه که‌ناوی پارێزگایان له‌سه‌ر داناوه.به‌و حاڵه‌شه‌وه تا ئێستا
د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پارله‌مان بۆ مادده‌ی 140: مادده‌ی 140 ئه‌و كاته كۆتایی دێت كه مادده‌كه جێبه‌جێبكرێت، یان ده‌ستوری عیراق گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، ئه‌و ریفراندۆمه‌ی ده‌كرێت له‌و ناوچانه‌ی مادده‌ی 140 ده‌یگرێته‌وه له سه‌ر خاكه‌كه نییه، ریفراندۆمه‌كه له‌سه‌ر ئیداره‌یه، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی، ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بێت یان حكومه‌تی ناوه‌ند، ئه‌و ناوچانه‌ی ریفراندۆمی تیاده‌كرێت هه‌ر خاكی كوردستانه، حه‌قی سه‌ركردایه‌تی كوردیش نییه خاكی كوردستان بخاته ریفراندۆمه‌وه.
هه‌رسێ چالاکڤانی به‌ندکراوی بزاڤی ژنان ڕووناک سه‌فازاده، هانا عه‌بدی و فاتمه گوفتاری، ئه‌ندامانی "ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌رمێهر"، که چه‌ند مانگێکه له گرتووخانه‌کانی ده‌وڵه‌تدان، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا باسیان له ڕه‌وشی خۆیان له گرتووخانه‌دا کردووه.
به‌گوێره‌ی لێدوانێکی "ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌رمێهر" ئه‌و سێ ژنه به‌ندکراوه له په‌یوه‌ندییه‌کی کورتی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌و ڕێکخراوه باسیان له ڕه‌وشی ناله‌باری گرتووخانه کردووه و ئه‌وه‌شیان ڕوونکردۆته‌وه که ئه‌وان،
له‌ئاڵمانیه‌وه: محه‌ممه‌دی فه‌قێ‌عه‌لی
ئاشکرا بوونی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که بکوژانی دوکتور قاسملووویان ته‌حویلی ئێران داوه.
دۆرا باكۆیانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یونان پێیوایه سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كۆسۆڤۆ رێگا بۆسه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.![]() |
خــۆشـه‌ویسـتی چـیـیه؟
گه لاوێژ:ئه مرۆ له شاری هه ولێر مندالێکی 5 سالانه له ژێر ئه شکه نه ی دایکی زری وبابی گیانی له ده ست دا.
به گوێره ی هه وال،ئه م منداله ماوه یه کی زۆر ده بێت که له لایه ن باوکی و دایکی زری ئه شکه نه ده کرا که له ئاکامی ئه م بێره حمییه ی دایک وباوکی ئه مرۆ گیانی له ده ست دا.
واپێده‌چێت هه‌ردوو ژنه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی جیهان (شارون ستون) و (ئه‌نجیلینا جولی) به‌شداری فلمێكی كوردی ده‌رهێنه‌ری ناودار (به‌هه‌مه‌نی قوبادی) بكه‌ن.
وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ له‌باری و گونجاوی باری ئێستای هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌به‌رهێنان و كاركردنی سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و به‌جوانی و باشی نیشاندانی ره‌وشی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری و رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان و بوونی دیموكراسی و ئازادی تیایدا، ....
رۆژنامه نوسێكی به ناوبانگی ئێرانی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دڵ و ده‌رونی خۆیاندا خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و توانایییه‌كانیان بۆئیداره‌كردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته سنورداره.
حه‌سه‌ن فیروز ئابادی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سوپای ئێران ته‌ئكید ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران، شكست دینێت.
گه لاوێژ:ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ و چالاکی فه‌رهه‌نگیی مه‌سعوود کورد پوور، به تاوانی به‌شداریکردن له چالاکییه‌کی سه‌رانسه‌ریی مامۆستایانی ئێران و کوردستاندا، شاندی پێداچوونه‌وه‌و پێڕاگه‌یشتن به تاوانه ئیدارییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێركردنی رێژیم، مه‌سعوود كوردپوور، رۆژنامه‌ڤانی سه‌ربه‌خۆ‌و چالاكی فه‌رهه‌نگیی به دووساڵ دوورخستنه‌وه بۆ شارستانی تیكاب مه‌حكووم كرد.
گه لاوێژ: سه‌رۆك وه‌زیری توركیاره‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان ته‌ئكیدی كرده‌وه كه حكومه‌تی‌تورکیاپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
گه لاوێژ:رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە زیندانی گه‌وهه‌ر دەشت كە 40 كیلۆمەتر لە رۆژئاوای تاران دوورە، سزای لە سێدارەدانی بەسەر 9 كەسی تر جێبەجێكرد.
ناوی ئەو كەسانەیە که لە سێدارەدراوەن بریتین له،مەسعود كافیشر، سەعید ژازی، حوسێن تۆرانش، مەهدی ئەزیمی، حامید پور حەیدەری، مستەفا نەقدی، بەنجامین رەسولی، بەهرۆز شوكەیی، مورتەزا فەیزی.
گه لاوێژ:ده ست به کار بوونی کۆماری ئیسلامی بۆ دروستكردنی دووه‌مین بنكه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.
و رێزیان له ده‌گیرێ پێشێل بکه‌ن کۆنکن ده‌نوسێ "من داواده‌که‌م له وه‌زیری داد که ئه‌م هاوکاره‌مان عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور بخه‌نه به‌ر عه‌فوو. رۆژنامه‌نووس عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور به تاوانی جاسووسی، خه‌ته‌ر بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاتی ئێران تێکدانی ئه‌من و ئاسایش وبڵاوکردنه‌وه‌ی پڕۆپاگانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی و ... ساڵی ڕابردوو له ئێران به ئیعدام مه‌حکووم کراو ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م حوکمه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایه‌وه ته‌ئیدکرا.
پێشه‌وای ئایینی مامۆستا ئه‌یوبی گه‌نجی، که دوو حه‌وتوو به له ئێستا له لایه‌ن چه‌د که‌سێکه‌وه فڕێنرابو، سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ هه‌ینی دۆزرایه‌وه. سه‌چاوه‌یه‌کی ئاگادار له بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا گه‌نجی له لێدوانێکدا بۆ ڕێنێسانس وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه ڕوونیشی کرده‌وه که ناوبراو که‌س ناناسێته‌وه و ئه‌وه‌شی وه‌ک ده‌رئه‌نجامی ئه‌شکه‌نجه‌کرانی جسمی و ڕووحیی ناوبراو له‌قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌و پێشنیاره‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان کۆبوه‌وه، که داوای کردبوو کۆبونه‌وه‌یه‌ک بۆ گۆڕینی مادده‌ی 42ی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌کردنی حیجاب ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رباری دژایه‌تیه‌کی زۆری پارتی کۆماری گه‌لی تورکیا، سوپا و چه‌ندین داموده‌زگای دیکه‌ی ده‌وڵه‌ت دژ به‌م پێشنیاره، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پێشنیاره‌که په‌سه‌ند کراو پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیش پشتگیری خۆی دایه پێشنیاره‌که‌ی "ئاکه‌په".
گه لاوێژ:ئه‌نجومه‌نی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران رێگای نه‌داعه‌لی ئه‌شراقی كچه‌زای خومه‌ینی رێبه‌ری پێشووی ئێران له لێدوانێكدارایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان رێگه‌ی نه‌داوه به‌کچه زای خمینی به‌شداری بكات له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و وتیشی،ته‌نها هۆكاری ئیجازه پێنه دانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لاربه ده ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی خومه‌ینی په‌راوێز بخه‌ن.
وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌زووترین كات ئاڵا نوێیه‌كه‌ی عیراق به‌رزبكاته‌وه.
مسته‌فا مه‌عرووفی
ده‌وڵه‌تی تورکیا، له‌به‌ر ئه‌شکه‌نجه‌کردنی گیراوان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه و به‌هۆی تێپه‌ڕکردنی ته‌زووی کاره‌با به ناو له‌شیاندا، له‌لایه‌ن ده‌داگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپاوه مه‌حکووم کرا.
تورکیش ده‌یلی نیوز له زه‌مان ئاژانسی هه‌واڵنێری فه‌رانسه بڵاویکرده‌وه که ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دادگای ماڤی مرۆڤی ئوروپا، تورکیا‌ی به‌وه تاوانبار کردووه که له به‌ندیخانه‌دا ته‌زووی کاره‌بای وه‌ک ئامرازی ئه‌شکه‌نجه له دژی گیراوه‌کان به‌کار هێناوه.
گه لاوێژ:دادگای بالای کۆماری ئیسلامئ ئێران،حوکمی سه نگساری بۆ دوو خوشک به ناوه کانی زۆره و که بیری ئازه ر خاده م له شاری که ره ج ده رکردووه، که له لایه ن دادگاوه به تۆمه تی په یوه ندی ئه م دوو خۆشکه به که سێکی تروه دراوه.
گه لاوێژ:وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدرال کۆماری ئیسلامی تاوانبار کرد به دزینی نه وتی عێراق.
گه لاوێژ:ئه‌مڕۆ كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی بۆ‌جارێكی تر فڕۆكه شه رکه ره کانی سوپای توركیا سنوری ئاسمانی هه‌رێمی كورستانیان له ناوچه‌ی ئامێدی به‌زاند و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆریان له‌لای دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه دروستكرد.
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مریكی له راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووه هه‌ژموون و هێزی سیاسی كورد له به‌غدا به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات و عه‌ره‌به‌كان به سوننه و شیعه‌یانه‌وه یه‌كیان گرتوه بۆ دژایه‌تی كردنی داواكاریه‌كانی كورد.
كوژرانی ئه‌بوله‌یپ لیبی گه‌وره تیرۆرستی رێكخراوی قاعیده له ناوچه‌یه‌كی سنووری نێوان ئه‌فغانستان و پاكستان.
دوێنێ له دوو گرتووخانه‌ی جیاوازدا له ئێران شه‌ش که‌سی دیکه له‌سێداره دران و سێ که‌سی دیکه‌ش که چالاکی سیاسین، به‌و زووانه له‌سێداره ده‌درێن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه کۆماری ئیسلامی ئیران دوێنێ له گرتووخانه‌ی ئه‌وین 5 که‌سی له‌سێدراه داوه. ئه‌و هه‌واڵده‌رییه به‌ڵام له‌مه‌ڕ "تاوان"ی ئه‌و ئێعدامکراوانه هیچ زانیاریه‌کی نه‌داوه. هاوکات دوێنێ ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران ڕایانگه‌یاندبوو که 28 گیراوی سیاسی، له گرتووخانه‌ی گه‌وهه‌رده‌شته‌وه و به‌مه‌به‌ستی له‌سێداره‌دان، بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌وین گوزراونه‌وه. پێشتریش 24 گیراوی سیاسی، که له‌ناویاندا چه‌ند کوردێکیش ده‌بینران، بۆ گرتووخانه‌ی گه‌وهه‌رده‌شت گوازرابوونه‌وه.
|
|
| كه‌ركوك- خه‌یام كاوه، سه‌عد مه‌لا عه‌لی: عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك به ئاسۆی ڕاگه‌یاند؛ "له ماوه‌ی ساڵی 2007دا بۆ ڕاوه‌دونانی تیرۆریستان (85) پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین ئه‌نجام دراوه و له 2008یشدا هه‌شت پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین ئه‌نجام دراوه و گه‌وره‌ترینیان ئاشكراكردنی كارگه‌ی دروستكردنی بۆمب و دۆزینه‌وه‌ی حه‌شارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌قه‌مه‌نی بوو له ناوچه‌ی ڕه‌شاد". |
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ریده‌خات، که خه‌مۆکی بڵاوی نێوان پیاوان و ژنان له ته‌مه‌نی چل ساڵییه‌وه د‌ه‌ستپێده‌کات.
توێژه‌رانی به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریکی له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌رکه‌وت، که به‌خته‌وه‌ری له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نه‌وه زۆره، به‌ڵام مرۆڤ به‌چوونه ته‌مه‌نی چل ساڵییه‌وه دووچاری نیگه‌رانی ده‌بێت و له‌ئاکامیش خه‌مۆکییه‌کی زۆر ڕووی تێده‌کات.
ته‌نێکی ئاسمانی 250 مه‌تری له زه‌وییه‌وه نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکی (ناسا) ڕایگه‌یاند. ئه‌م ته‌نه ناوی "2007 TU24" و خۆشبه‌ختانه به‌لای زه‌ویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، نه‌ك به‌ر زه‌وی بکه‌وێت. هه‌رچه‌ند نزیکبوونه‌وه‌ی له هه‌ساره‌ی زه‌وی هێنده‌ی دووری نێوان مانگ و زه‌وییه.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى مادده‌ى (140)ى سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌ددین رِایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌غداد چه‌كى قه‌ربووكردنه‌وه بۆ هاووڵاتیان سه‌رف ناكات و عه‌رقه‌له دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كاته‌كه برِوات و، پێیشى وایه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه برِوات شه‌ش جارى تریش مادده‌كه درێژ بكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌ر جێبه‌جىَ ناكرێت..