گه لاوێژ:
نووسه‌ر و رووناكبیری گه‌وره‌ی كوردستان "محه‌ممه‌د ئۆزون"ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستان كۆچی دوایی كرد.
نوسه ری گه وره ی گه له كه مان له پاش سالێك نه‌خۆشیی شێر په‌نجه، له پاش به ربه ره كانییه كی زۆر ئه مڕۆ سه ر له به یانی كاتژمێر"11:5 خوله‌ك به دا خه وه كۆچی دوایی كرد.
محه‌ممه‌د ئوزون ساڵی 1953 له گوندی سه‌یرگه چاوی به دونیا هه‌ڵێنا. هه‌ر له گوندی سوێرگه خوێندنی تا قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو كرد.هه‌ر له سه‌رده‌می لاوێتییه‌وه له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد دابوو.
محه‌مه‌د ئوزوون، که نووسه‌ری چه‌ند ڕۆمان و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانییه، یه‌کێک له‌و نووسه‌رانه‌یه که به‌رهه‌مه‌کانی به چه‌ند زمانێکی بێگانه وه‌رگێڕدراون. ناوبراو پێشتر له وڵاتی سوێد ده‌ژیا و ئه‌ندامێکی چالاکی "په‌ن" و یه‌کیه‌تی نووسه‌رانی سوێد بوو و ساڵی 2001یش خه‌ڵاتی سوێدی Torgny Segerstedtی وه‌رگرت. ئوزوون ساڵی ڕابردوو، به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه گه‌ڕایه‌وه باکووری کوردستان و وه‌ک خۆی ئاماژه‌ی پێدابوو، "ده‌یه‌ویست له سه‌ر خاکی خۆی و له‌ناو هاونیشتمانانی خۆیدا بمرێت".
چالاكییه نیشتمانپه‌روه‌رانه‌كانی بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه 12ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1971 له شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستان له گه‌ڵ چه‌ند نیشتمانپه‌روه‌رێكی دیكه‌ی كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمی توركیا‌وه ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه بكرێ. ساڵی 1974 و به ده‌رچوونی بڕیاری عه‌فوویه‌كی گشتی محه‌ممه‌د ئوزونیش ئازاد بوو. ئه‌و هه‌ر دوای ئازادییه‌كه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی گۆڤارێك به ناوی رزگاری وه ئه‌ستۆ گرت.ساڵی 1977 ناچار ده‌بێ وڵات به جێ بێڵێ و روو ده‌كاته وڵاتی سوید و هه‌ر له‌و وڵاته گۆڤارێكی به ناوی رزگاریی كوردستان ده‌رده‌كرد.
خه ڵاته كانی بریتین
خه‌ڵاتی ئازادی قه‌ڵه‌م، ئه‌نستیتۆی بێرلین
خه‌ڵاتی ئازادی و رامان، ئه‌ده‌بیات
خه‌ڵاتی ستینا ئێریك
خه‌ڵاتی یه‌كیه‌تیی وه‌شێنه‌رانی توركیا
خه‌ڵاتی رێزلێنان له لایه‌ن ئاكادێمی سوید
ساڵی 2005یش خه‌ڵاتی رێزلێنانی له كوردستانی فێدراڵ وه‌رگرت.
به‌رهه‌مه‌كانی نوسه ر
- TU (Sen), Roman, 1985;
- Mirina Kalekî Rind (güzel bir Yaşlinin'in Ölümü), Roman, 1987;
- Siya Evînê (Yitik Bir Aşkın Gölgesinde), Roman, 1989;
- Rojek ji Rojên Evdalê Zeynikê (Evdalê Zeynikê'nin Günlerinden Bir Gün), Roman, 1991;
- Destpêka Edebiyata Kurdî (Kürt Edebiyatına Giriş), İnceleme, 1992;
- Hêz û Bedewiya Pênûsê (Kalemin Gücü ve Görkemi), Denemeler, 1993;
- Mirina Egîdekî (Bir Yiğidin Destanı), Destan-Ağıt, 1993;
- Världen i Sverige (Tüm Dünya İsveç'te), Edebiyat Antolojisi, M. Grive ile Birlikte, 1995;
- Antolojiya Edebiyata Kurdî (Kürt Edebiyat Antolojisi), Antoloji, du cilt, 1995;
- Bîra Qederê (Kader Kuyusu), Roman, 1995;
- Nar Çiçekleri, ese (tecrube- deneme), 1996;
- Ziman û Roman (Dil ve Roman), hevpeyivîn, 1997;
- Bir Dil Yaratmak, Söyleşiler, 1997;
- Dengbêjlerim, Deneme, 1998;
- Ronî Mîna Evînê - Tarî Mîna Mirinê (Aşk Gibi Aydınlık Ölüm Gibi Karanlık), Roman, 1998;
- Zincirlenmiş Zamanlar Zincirlenmiş Sözcükler, Deneme, 2002;
- Hawara Dîcleyê/Dicle'nin Sesi I - Hawara Dîcleyê (Dicle'nin Yakarışı), Roman, 2002;
- Hawara Dîcleyê/Diclenin Sesi II - Dicle'nin Sürgünleri, Roman, 2003. -
Ruhun Gökkuşağı,Roman,2005
+ نوسراوه له ئارام پنجشنبه نوزدهم مهر 1386 كاتژمێر
5:44 |